Menu Close

Laboratory

باوەڕپێکراوە لەلایەن کۆلێژی پزیشکانی نەخۆشیزانی ئەمریکی (CAP)

تاقیگەی ئێمە

بەخێربێن بۆ تاقیگەی سەنتەری میدیای پزیشکی، کە وردبینی لەگەڵ داهێنان لە دەستنیشانکردنی چاودێری تەندروستیدا یەکدەگرێتەوە. تاقیگەکەمان خاوەنی باوەڕپێکراوی بەناوبانگی کۆلێژی نەخۆشیزانی ئەمریکییە، و شانازی بە شیکارکەری ئۆتۆماتیکی پێشکەوتوو دەکات کە توانای مامەڵەکردن لەگەڵ زیاتر لە ٣٠٠٠ نموونەی هەیە لە ڕۆژێکدا. بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و متمانەپێکراوی ئەنجامەکانمان، هەموو پشکنینەکان لە ژێر ژینگەی سەلامەتی زیندەیی ئاستی دووەم ئەنجام دەدرێن، لەگەڵ ڕێکارە تایبەتمەندە هەڵبژێردراوەکان کە لە ژینگەی تایبەتی سەلامەتی زیندەیی ئاستی سێیەمدا ئەنجام دەدرێن کە تەنها لە سەنتەری میدیای پزیشکی لە عێراق بەردەستە. ئێمە خۆشگوزەرانی ستافی پیشەییمان لە پێشینە دادەنێین بە دابینکردنی ئامێرەکانی پاراستنی کەسی پێویست بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتییان. ئێمە پابەندین بە کۆمەڵگاکەمانەوە و بۆیە بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە ستافی پیشەگەرە ناوخۆییەکان دەبەستین، ڕاهێنانی بەردەوامیان بۆ دابین دەکەین لە ناوخۆ، و دەرەوەی وڵات.

لە سەنتەری میدیای پزیشکی، هەوڵدەدەین خزمەتگوزاری تاقیگەیی ناوازە پێشکەش بکەین کە ڕەنگدانەوەی خۆتەرخانکردنی بێوچانە بۆ کوالێتی و تەندروستی بۆ چارەسەرخوازە بەنرخەکانمان. تاقیگەکەمان (١٠) دە بەشی تایبەتمەند لەخۆدەگرێت: خوێن وەرگرتن، خوێنزانی، کیمیای کلینیکی، مایکرۆبایۆلۆجی، زانستی بەرگری، بایۆلۆجی و جیناتی گەردیلەیی، نەخۆشییەکانی میتابۆلیزم، خانەزانیی، و هیستۆپاسۆلۆجی. ئەو بەشانەی پێشکەش دەکرێن بریتین لە خوێنزانی، کیمیای کلینیکی، دەستنیشانکردنی ڕۆتینی، مایکرۆبایۆلۆجی، دەستنیشانکردنی گەردی، سیرۆلۆجی (نەخۆشییەکان، بەرگری خۆکار، پشکنینی هەستیاری). بۆ دڵنیابوون لە بەرزترین ئاستی وردبینی و متمانەپێکراو، ئێمە ڕۆژانە پشکنینی کۆنترۆڵکردنی کوالێتی لەسەر هەموو خزمەتگوزارییەکانمان ئەنجامدەدەین. ئێمە کۆنترۆڵی کوالێتی دەرەکی دەپارێزین لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی لێهاتوویی کە لەلایەن کۆلێژی نەخۆشیزانی ئەمریکییەوە ئەنجام دەدرێت. ئەم دڵنییابونەوەیە دەرەکییە ئاستێکی دیکەی دڵنیایی زیاد دەکات بۆ وردبینی و کوالێتی ڕێکارەکانی دەستنیشانکردنمان.
لە سەنتەری میدیای پزیشکی، ئێمە تایبەتمەندین بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تاقیگەیی ناوازە. دەتوانن متمانەمان پێ بکەن کە ئەنجامی متمانەپێکراو و ورد بۆ پێداویستییە تەندروستییەکانتان پێشکەش بکەین.

خزمەتگوزارییەکانمان

کیمیای کلینیکی
سیرۆلۆجی
خوێنزانی

مایکرۆبایۆلۆجی

هیستۆپاتۆلۆژی
دەستنیشانکردنی گەردی

کۆمەڵە پشکنینەکانی تاقیگە



بەدواداچوون بۆ کۆمەڵێک پشکنینی تەندروستی گشتی ئێمە بکە کە بۆ دابینکردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی چاودێری تەندروستیت داڕێژراون، کۆمەڵە پشکنینەکانی زیو، زێڕ، پلاتین و ئەڵماس پێشکەش دەکەین، کە بە وردی بۆ هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دانراون.


کۆمەڵە پشکنینی زیو کۆمەڵە پشکنینی سەرەتاییە، کە چەندین پشکنینی بنەڕەتی لە خۆدەگرێت وەک پشکنینی شەکرە، پشکنینی فرمانی گورچیلە و جگەر، پشکنینی گشتی خوێن، پشکنینی ڕژێنەکان (غوددە)، وکۆمەڵە پشکنینی چەورییەکان.


پلەیەك بەرزتر بریتییە لە کۆمەڵە پشکنینی زێر بۆ بە دەستهێنانی هەموو ئەم پشکنینانەی کە لە کۆمەڵە پشکنینی زیودا هاتووە، لەگەڵ پشکنینی زیادە بۆ حاڵەتەکانی کەمخوێنی، هاوسەنگی ئەلکترۆلایت، نیشانە زیندەگییەکان، و ڕێژەی ڤیتامینەکان.


بۆ هەڵسەنگاندنێکی بەرفراوانتر، کۆمەڵە پشکنینی پلاتین پشکنینەکانی هەردوو کۆمەڵە پشکنینەکانی پێشوو لەخۆ دەگرێت و هەڵسەنگاندنی گشتی بۆ فرمانی جگەر، تەندروستی دڵ، تەندروستی ڕیخۆڵە و فرمانی پەنکریاس دەکات


بۆ پشکنینی وردتر و فراوانتر، کۆمەڵە پشکنینی ئەڵماسمان هەڵبژێرە، ئەم کۆمەڵە پشکنینە هەموو پشکنینەکانی کۆمەڵە پشکنینی پلاتین لەخۆدەگریت، لەگەڵ پشکنینی زیادە بۆ هەوکردن، ڤایرۆسی خوێن، نەخۆشی بەکتریا، تەندروستی گورچیلە، پشکنینی هۆرمۆنی تایبەت کە بۆ هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دڕێژراوە.


لە ڕێگەی کۆمەڵە پشکنینی گشتیمان، ئامانجمان ئەوەیە کە ڕێبازێکی گونجاو و هەموو شتێک لەخۆبگرێت بۆ ئەوەی باشترین چاودێری تەندروستیتان بۆ دابین بکەین. بە چالاککردنی دەستنیشانکردنی پێشوەختە و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان، ئێمە خۆشگوزەرانی ئێوە لە پێشینە دادەنێین بۆ ئەوەی بتوانیت بەرپرسیارێتی تەندروستی خۆت لە ئەستۆ بگرێت.

لیستی پشکنینەکان

مەودای بەرفراوانی زیاتر لە ١٢٠٠ پشکنینی دەستنیشانکردن ئەزموونبکە کە لە سەنتەری میدیای پزیشکی (MDC) بەردەستە بۆ دەستنیشانکردنی وردی حاڵەتە پزیشکییە جیاوازەکان. (بۆ بینینی تەواوی لیستەکە لەگەڵ کاتی گەڕانەوەدا کلیک لێرە بکە)

بۆ وەرگرتنی لیستی پشکنینەکان کلیک لێرە بکە

تیمی بەڕێوەبردنی تاقیگە

لە سەنتەری میدیای پزشکی، بەشی تاقیگەکانمان لەلایەن تیمێکی تایبەتمەند لە پزیشکی لێهاتوو و زانا و تەکنیکارەوە پێکهاتووە کە نوێترین شێواز پێشکەوتوو و ئامێر و شیکارکەری ئۆتۆماتیکی بەکاردەهێنن. ئێمە هەوڵدەدەین بۆ ئەنجامی ورد و متمانەپێکراو و خێرا، لەگەڵ لێکدانەوەی ورد و خزمەتگوزاری کوالیتی بەرز، بۆ دڵنیابوون لە چاودێری ناوازە بۆ هەموو چارەخوازانمان.

Niyaz Qubad

Laboratory Supervisor

Farman Kawani

Operations Manager (Laboratory and Patient Services)

Dr. Ranan Polus

Consultant Pathologist

بڕوانامەی CAP

ژمارەی CAP: 8007933-01

ئێمە تایبەتمەندین بۆ بەدەستهێنانی نایابی و بەرزڕاگرتنی پێگەی خۆمان وەک دامەزراوەیەکی بەناوبانگ. لە دوای دانپێدانانی سەرەتاییمان لەلایەن کۆلێژی نەخۆشیزانی ئەمریکی (CAP) لە ١٤ی شوباتی ٢٠١٣، بە شانازییەوە پێنج جار لەسەریەک ئەم باوەڕپێکراوە بەناوبانگەمان بەدەستهێناوە. پابەندبوونی بێوچانمان بە کوالیتی بە بەردەوامی لە ڕێگەی وردبینییە سەرکەوتووەکانەوە پشتڕاستکراوەتەوە، کە پێگەی ئێمەی زیاتر لە بوارەکەدا بەهێزتر کردووە. وەک تاکە سەنتەری پزیشکی ناسراوی نێودەوڵەتی لە عێراق، ئەنجامەکانمان لە ئاستی جیهانیدا لەلایەن کۆمەڵگەی پزیشکییەوە ڕێزیان لێدەگیرێت و پەسەند دەکرێن بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی CAP و گرنگییەکەی، کلیک لێرە بکە. ژمارەی CAP: 8007933-01