Menu Close

Chairman’s Message

پەیامی سەرۆکی گشتی دەستەی کارگێڕی

دانا قەشانی


بەخێربێن بۆ سەنتەری میدیای پزیشکی!

بیرۆکەی دامەزراندنی سەنتەری میدیای پزیشکی سەریهەڵدا بە هۆی پێویستییەکی زۆر بۆ دامەزراوەیەکی چاودێری تەندروستی پلە باڵا لە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨، بە شانازییەوە دامەزراوەکەمان کرایەوە کە لە ڕووبەری ٧٥٠٠ مەتر چوارگۆشە دروستکراوە. سەرەتا بەشی خزمەتگوزاری تاقیگە و تیشکمان پێشکەش کرد وە بە تێپەڕبوونی کات خزمەتگوزارییەکانمان فراوانتر کرد کە بریتی بوون لە پزیشکی ناوکی و نۆڕینگەکان. لە سەنتەری میدیای پزیشکی، ئامانجی سەرەکیمان بەشداریکردنە لە ئاوەدانکردنەوەی کەرتی چاودێری تەندروستی لە کوردستان و عێراق.

ئێمە هەوڵ دەدەین لە سێ ڕێگەی سەرەکییەوە بگەین بەم ئامانجە.
یەکەم: پابەندین بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی کە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بگونجێت. بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە بووینەتە یەکەم و تاکە ناوەند لەسەر ئاستی عێراق کە باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی وەربگرین. لە شوباتی ٢٠١٣، بووینە خاوەنی بڕوانامەی نێودەوڵەتی کۆلێژی نەخۆشیزانی ئەمریکی (CAP)، کە دانپێدانانی نێودەوڵەتی هەموو ئەنجامەکانی تاقیگەکەمان پشتڕاست دەکاتەوە. سەرەڕای ئەوەش هەر بەشێک لە سەنتەرەکەمان پابەندە بە ستانداردی نێودەوڵەتی کوالێتی.

دووەم: ئامانجمان پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی خزمەتگوزاری بوو کە لە ئێستادا لە عێراق بەردەست نین. خۆشحاڵم کە پێتان ڕابگەیەنم سەرکەوتووانە توانیمان بگەین بەم ئامانجە بە دامەزراندنی بەشی پێت/سیتی سکان بۆ یەکەم جار لە عێراقدا. ئێمە شانازی دەکەین کە ئەم پێشکەوتنە چارەنووسسازە دەگەیەنینە کۆمەڵگەکەمان.

لە کۆتاییدا، ئێمە پابەندین بە پێشکەشکردنی چاودێری تەندروستی بە ئامانجی سەرەکی تیشکخستنە سەر تەندروستی نەخۆش. بە جێبەجێکردنی وردی ڕاهێنانی چڕی ستافەکەمان و ئاستێکی بەرزی چاودێری نێودەوڵەتی و سیستەمی زانیاری بەڕێوەبردنی مۆدێرن ئەم ئامانجەمان بەدەستهێناوە.

سەرنجمان لەسەر پێشکەشکردنی چاودێری کەسی و دڵنیابوونە لەوەی کە خۆشگوزەرانی نەخۆشەکانمان لە پێشەنگی هەموو کارێکدا دەمێنێتەوە.

سوپاس بۆ هەڵبژاردنی سەنتەری میدیای پزیشکی

لەگەڵ ڕێزدا،
بەڕێز دانا قەشانی
سەرۆکی گشتی دەستەی کارگێڕی